برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش، دەستی لەکار کێشایەوە، مەکگۆرک 11 رۆژ لەمەوبەر گوتبووی بێ بنەمایە بڵێین داعش کۆتایی هاتووە و ناژیرانەیە هێزەکانی ئەمریکا بکشێنینەوە.
ئاژانسی ئه‌سیۆشیه‌تد پرێس لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای سەركردە ئەمریكییەكان بڵاویكردەوە، برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش لەعێراق وسوریا دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردوو، مەكگۆرك نامەی دەست لەكاركێشناوەكەی رادەستی وەزیری دەرەوەی ئەمریكاكردووە.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌كگورك له كاتێكدایه، كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیارێكی له ناكاوی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد له سووریا.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی، مه‌كگورك پلانی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر 2019 ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له سووریا كه ژماره‌یان 2 هه‌زار سه‌ربازه.
دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە ئەمریکا، برێت مەکگۆرگ دەبێتە دووەم کەس دوای جەیمس ماتیس ، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەست لەکاربكشێنەوە، ئەوەش وەکو دژایەتی ئەو بڕیارە.
مەکگۆرک 11 رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، بێ بنەمایە بڵێین داعش کۆتایی هاتووە و ناژیرانەیە هێزەکانی ئەمریکا بکشێنینەوە.
نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە 2015ـەوە لەلایەن باراک ئۆباماوە دیاریکراوە و تاکە بەرپرسی باڵاشە لەلایەن ترەمپ لەکارەکەی هێڵدراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.