ن/ شوكر سه‌عید
بابه‌ت وه‌كو لایه‌نێكی گرینگ و سه‌ره‌كی كاری هونه‌ری هه‌میشه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه‌ی كۆن و ئێستاش جێگای بایه‌خ بووه و به ههستیارییهوهش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه. چونكه بابه‌ت پێكهاتهیێكی هه‌ره كاریگه‌ر و وروژێنه‌ری هه‌ر به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه و بینه‌ر له وێوه بۆ پێكهاته‌كانی تری كاری هونه‌ری ورد ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین زۆر له هونه‌رمه‌ندان زیاتر به‌دوای بابه‌تی ڕووداوه سه‌رنجڕاكێشه‌كان ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانكه‌ن به هه‌وێنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاره هونه‌رییه‌كه‌ی خۆیان به شێوه‌یێكی كاریگه‌ر نیشانی بینه‌ر بده‌ن هه‌م وه‌كو كارێكی هونه‌ری سه‌ركه‌وتووش بتوانێت كاری پێویستی تیا بكات. چونكه هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت خاڵێكی گرینگی سه‌ركه‌وتنی كاری هونه‌ری له خۆیه‌وه ده‌گرێت، له‌م بابه‌ته من هه‌وڵ ده‌ده‌م كه ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو بدوێم كه بابه‌تی (ماچ)ه له نێو كاری هونه‌رمه‌نداندا، به پێی تواناش هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بدۆزمه‌وه كه بابه‌تی ماچكردنیان هه‌ڵبژاردووه و كردوویانه‌ته به‌رهه‌مێكی هونه‌ری دانسقه.
سه‌ره‌تایێكی مێژوویی
له ڕاستیدا مێژوونووسان زۆر ده‌رباره‌ی مێژووی سه‌ره‌تایی ماچكردن نازانن. به‌ڵام چوار تێكستی سانسكریتی له هیند نووسراوه كه گوزارشت له ماچكردنی خه‌ڵكی ده‌كات له ساڵانی 1500 پ.ز.. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایێت كه خه‌ڵكی پێش ئه‌م مێژووه ماچیان نه‌كردووه، هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌ش نایێت كه هندییه‌كان له ماچكردن یه‌كه‌میین بووینه. كه‌چی زانایانی مرۆڤایه‌تی باوه‌ڕیان وایه كه كاتێ ئه‌سكه‌نده‌ر له ساڵی 326 پ.ز هند داگیر ده‌كات، یۆنانییه‌كانیش ڕه‌وشتی ماچكردن له هندییه‌كان فێر ده‌بن.
یه‌كێ له ماچه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی ڕۆژئاوا ماچی یه‌هودایه كه به‌كاری هێنا بۆ خیانه‌تكردن له مه‌سیح به ماوه‌یێكی كورت به‌ر له له‌خاچدانی. ئه‌م ماچه كاریگه‌ریێكی زۆری له‌سه‌ر موماره‌سه ڕۆحییه‌كانی ئاینی مه‌سیحی هه‌بوو. تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه تاقمه‌كانی كڵێسه سه‌ره‌تاییه‌كان ماچی پیرۆزیان فه‌رامۆش كرد، یان خۆیان له ماچی ته‌واو له كاتی شووشتنی پێنجشه‌ممان به دوور ده‌گرت.
هونه‌ری ماچكردن
هه‌ندێ له مێژووی هونه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ماچی خۆشه‌ویستی
(ماچ فێڵێكی خۆشه‌ویستانه‌یه به سرووشتی دروست بووه، بۆ وه‌ستاندنی قسه‌كردن كاتێ وشه‌كان ده‌بنه شتێكی زیاد له پێویست) Ingrid Bergman .
له سه‌راپای مێژوو، ماچ بۆته سرۆشی نایابی زۆر گۆرانی و وێنه‌كێشان و فۆتۆگراف و هۆنراوه‌ی ئه‌فسانه‌یی. بیر له‌م بابه‌ته بكه‌وه.. ده‌توانی بیر له چه‌ند گۆرانی بكه‌یته‌وه كه وشه‌ی (ماچ)ی تیایه؟ ئه‌گه‌ر بۆ چركه‌یێك بیر بكه‌یته‌وه، ده‌یان گۆرانی، تێكست، وێنه‌ت به بیر دێته‌وه. هه‌ندێ كاری هونه‌ری مێژوویی زۆر به‌ناوبانگ به ماچكردنی عاشقانه ناسراون، وه‌كو ئه‌م تابلۆیه‌ی (گۆستاف كلێمێنت) كه به ساده‌یی به (ماچ) ناونراوه، به‌ڵام پێكهاته‌ی تابلۆكه به شێوه‌یێك ده‌ركه‌وتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو فیگه‌ره له دنیا دابڕابن و خه‌یاڵیان ته‌نها لای ئه‌و ساته‌ی ماچكردنی یه‌كتری بێت.
فۆتۆی ماچی ماڵئاوایی جه‌نگ ئه‌م وێنه ڕه‌ش و سپییه له ڕۆژی سه‌ركه‌وتن له گۆڕه‌پانی (تایمس)ی شاری نیو یۆرك دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ساڵی 1954گیراوه. وێنه‌كه له لایه‌ن وێنه‌گری هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ڕۆژنامه‌نووس(Victor Jorgensen) گیراوه، بابه‌تی وێنه‌كه باوهشپیاكردنێكی تووند و تۆڵی سۆزدارییه له نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازێكی هێزی ده‌ریاوانی و په‌رستارێك كه وا ده‌رده‌كه‌وێت به یه‌كتری ئاشنا نین و یه‌كتریش نا ناسن، كه‌چی شێوه‌ی له باوه‌شكردن و ماچكردنه‌كه هه‌ست و سۆزێكی زۆر عاشقانه‌ی به وێنه‌كه به‌خشیوه، به شێوه‌یێك كه تا ئێستا یه‌كێكه له فۆتۆ هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، هه‌ر له‌به‌ر لایه‌نی ڕۆمانسی و وروژێنه‌ری بابه‌ته‌كه‌ش هه‌ر هه‌مان شێوه به‌ڵام به په‌یكه‌ر له گۆڕه‌پانێكی گه‌وره دروست كراوه‌ته‌وه. زۆر له خه‌ڵكی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌وان ئه‌و ژن و پیاوه‌ن كه له وێنه‌كه‌دا دیارن، به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆش ئه‌م لوغزه هه‌ر ئاشكرا نه‌بووه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی 1800ه‌كان، وێنه‌ی داهاتوو به شێوه‌یێكی جوان تۆماركردن و دزینی ساتێكی نێوان گه‌نجێك و ئافره‌تێكه له حه‌سارێك یان قه‌ڵایێكی ئیتالیا. له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسته‌كانی به ساده‌یی بۆ گه‌نجانی عاشق سه‌پاندبوو، كه ئه‌م وێناندنه دروست ده‌كه‌ن (ئینجا ماچ وێنه‌كێشانه) و هه‌مووشی زۆر به له‌زه‌ته.
دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ده‌ی 21 و وێنه‌كێشانی دیمه‌نێكی پڕ له دوودڵی ڕۆمانتیكی، ساتێكی ڕاسته‌وخۆی به‌ر له ماچكردنێكی سۆزدارانه‌یه. وێنه‌كێشانه ڕاسته‌قینه‌كه له‌لایه‌ن (Jack Vettriano) دروستكراوه و به شێوه‌یێكی گونجاو ناو ده‌بردرێت. (Jack Vettriano) خۆی به ته‌واوی ڕۆمانتیكییه و زۆربه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانیشی له‌سه‌ر خۆشه‌ویستان و باوهشپیاكردنه، كه ڕه‌واجێكی زۆری هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له ڕووی سایكۆلۆژییهوهش له‌و ساته بكۆڵینه‌وه كه دوو ڕه‌گه‌زی جیا له یه‌كتر به‌وپه‌ڕی چێژ و خۆشییه‌وه باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن و یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن ئه‌وا نیشانه‌ی تێكه‌ڵاوبوونێكی ڕۆحی نێوان ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن، چونكه ساتێكی سۆزداری زۆر هه‌ستیار و وروژێنه‌ره. وه‌كو ئه‌و كاره هونه‌رییه به‌ناوبانگه‌ی هونه‌رمه‌ند ئیدوارد مونیش یان ئه‌و په‌یكه‌ره ده‌گمه‌نه‌ی هونه‌رمه‌ند ڕۆدین كه له ساڵی 1880 دروستی كردووه و ناوبانگێكی زۆری به هۆیه‌وه به ده‌ست هێنا، فكره‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ئاده‌م و حه‌وایه له كاتی ماچكردنی یه‌كتریدا، كه به زۆر قه‌باره‌ی جیاجیا دروستی كردوونه‌ته‌وه و له زۆر شوێنیش نمایش كراوه، ئه‌م چیڕۆكی خۆشه‌ویستییه له كتێبی كۆمیدیای خواكانی (دانتێ) وه‌رگیراوه و له لایه‌ن ڕۆدینیش كراوه به په‌یكه‌ر. كه له كاتی بینینی هه‌ست ناكه‌یت به‌رامبه‌ر دوو مرۆڤ وه‌ستاوی و كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌ست به تاوانه‌وه‌ی هه‌ردوو مرۆڤ ده‌كه‌ین له ناو یه‌كتردا كه بوونه‌ته یه‌ك كوتله‌ی هونه‌ری و پانتایێكیان داگیر كردووه.
هونه‌رمه‌ند ڕینییه مارگرێت له‌م تابلۆیه‌دا شێوه‌یێكی ناوازه‌مان نیشان ده‌دات و هه‌ست به حاڵه‌تێكی سۆزداری نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیا له یه‌كتر به‌ڵام تێكه‌ڵ به هه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌ند هه‌ردوو فۆڕمه‌كه له جیهان پچڕێندراون به هۆی ئه‌و كیسه‌ی كه له سه‌ریان كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وان له گۆڕینه‌وه‌ی ماچه‌كانیان به‌رده‌وامن. له تابلۆی هونه‌رمه‌ند ڕۆی ئینشتاین ده‌بینین شێوه‌ی یه‌كتر له ئامێزگرتنهكهیان جیایه له‌گه‌ڵ تابلۆكانی تری كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه، لێره ماچكردنه‌كه حاڵه‌تێكی ده‌روونی ڕاڕا و ناجێگیری به‌سه‌ردا زاڵه، چونكه وا پێ ده‌چێ ماچكردنی ماڵئاوایی ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته بێت له یه‌كتری. له كۆتاییدا ده‌كرێ بڵێین شێوه‌ی ماچكردنی خۆشه‌ویستان له لایه‌ن بۆته بابه‌تی سه‌ره‌كی زۆر هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و فۆتۆگراف و هونه‌ره‌كانی تریش، ئه‌مه‌ش له لایێك وه‌ك باسمان كرد لایه‌نێكی گرینگی سۆزداری نێوان مرۆڤه‌كانه به گشتی، له لایێكی تریش وه‌كو فۆڕم بابه‌تێكی وروژێنه‌ره، هه‌ڵبه‌ته ڕه‌نگه لای هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكیش خوێندنه‌وه‌ی جیاواز تر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت و هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوه‌یێكی جیا له‌سه‌ری بدوێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.