دوێنێ ئێواره ڕێكه‌وتی ۲٠۱۸/۱۲/۲٠ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر كۆڕێكی بۆ هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و ئه‌ندازیار فارس سه‌عدی سازكرد.
ناوونیشانی كۆڕه‌كه( جه‌مال داود و موراد داغستانی) بوو كۆڕگێڕ له ماوه‌ی پتر له سه‌عات و نیوێك له‌ڕێگه‌ی نیشاندانی كاری فۆتۆگرافیی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌وه كۆمه‌ڵێك به‌راوردی له نێوانیاندا كرد و به‌خێراییش به‌سه‌ر مێژووی هونه‌ری فۆتۆگراف له شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕی .. موراد داغستانی كه له شاری مووسڵ دانیشتووه له دایكێكی ئه‌رمه‌نی و باوكێكی داغستانی بووه ؛ له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه ئێراق باوه‌شی گه‌رمی بۆ كرده‌وه و بایه‌خی زۆری پێ دا و هه‌موو ده‌رگاكانی بۆ خسته سه‌ر پشت تا له چالاكی و پیشانگه‌كانی جیهان به‌شدار بێ ؛ هونه‌رمه‌نده بێ نازه‌كه‌ی خۆشمان له ژیانی خۆی به‌و هه‌موو به‌هره‌یه‌ی هه‌یبوو بایه‌خی پێ نه‌درا كه مردیش به یه‌كجاری به‌گۆشه‌ی له بیرچوونهوهمان سپارد .
كۆڕه‌كه گفتوگۆی گه‌رموگوڕی به دوای خۆیدا هێنا و دوڵهمهندتری كرد؛ به‌داخه‌وه ئه‌و كۆڕه پڕ زانیارییه گرنگه بۆ فۆتۆگرافه‌ران ؛ ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م هونه‌رمه‌ندانی فۆتۆگرافی لێ ئاماده بوو.
سه‌رچاوه/په‌یجی ئازاد عه‌بدولواحید
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.