بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٥ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، پارێزگای یالۆڤا باكووری رۆژئاوای توركیای ھه‌ژاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته سروشتیه‌كان له توركیا (ئافاد)، بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر ٠٩:٣٤ به كاتی توركیا روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له شارۆچكه‌ی چنارجك سه‌ربه پارێزگای یالۆڤا بووه و به قوڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه و دانیشتوانی پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ر ھه‌ستیان پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.