Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:22

له‌ هه‌ولێر فیستیڤالێکی نیوده‌وله‌تی سینه‌مایی ئه‌نجامده‌درێت

چوار ساڵه‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ هه‌ولیر ئه‌نجامده‌درێت
کوردستان TV
100%


بریاره‌ له‌  رۆژی یه‌كی شوباتی 2019 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمای دژی تیرۆر لە  شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت ،  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند رۆژێكه‌ ئاماده‌كاری بۆ به‌رێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌رده‌وامه‌ .

تاكو ئێستا 18 فیلمی سینه‌مایی تازه‌ی كوردی بۆ به‌شداریكردن له‌م فێستیڤاڵه‌ ئاماده‌كراون كه‌ سه‌رجه‌م فیلمه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌م فێستیڤاڵه‌ نێوده‌وله‌تییه‌دا نمایشده‌كرێن كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌م فیلمانه‌ به‌رهه‌می هونه‌ری شاره‌كانی " هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك و كه‌ركوك " ن .

لەو فێستیڤاڵەدا ژماره‌یه‌ك  فیلمی سینەمایی نمایش دەکرێت و چەندین خەڵاتیش بەسەر ئەکتەر و فیلمە بەشداربووەکاندا پێشکەش دەکرێت ، بڕیاریشە چەندین ئەکتەر و ڕەخنەگری سینەمایی کورد و بیانی لە ڕۆژانی فێستیڤاڵدا ئامادە بن .

جێی باسه‌ چوار ساڵه‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ رۆژی یه‌كی شوبات له‌ شاری هه‌ولیر ئه‌نجامده‌درێت .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.