ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 16 ى 12 ى 2018 ، لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ، ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبەى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان ، باران بارین لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات بە 4 تا 5 پلە .
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، رۆژى سێ شەم لە شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە باران بارینە لاواز دەبێت .
بەھۆی مەترسی لافاو لە ناوچەكە ھێلیكۆپتەرێكی فریاگوزاریش گەیەندرایە گەرمیان، بۆ ئەوەی لەكاتی ھەر رووداوێكی نەخوازراو فریای ھاووڵاتیان بكەوێت.
له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان وێنه‌ى ساتى گه‌یشتنى هێلیكۆپهری فریاگوزاری بڵاو كرده‌وه ڕاشیدهگهیهنن ، ھۆكاری ھێنانی ئەو ھێلیكۆپتەرانه بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كهلهههفتهكانى پێشوو بەھۆی باران بارینى به‌لێزمه و به‌خوڕ كه‌ڕووی له‌ناوچه‌كه كرد بووه هۆی ئه‌وه‌ى لافاو له‌ناوچه‌كه دروست ببێت و چەند كەسێك گیری خوارد.
هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیدهگهیهنێت ، ھەماھەنگیمان لەگەڵ پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی هه‌یه له‌دابینكردنى ھێلیكۆپتەرێك بۆ ناوچه‌كه‌مان تا لە ھەر حاڵەتێكی نەخوازراو فریای خەڵك بكەوین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.