كتێبێكی نووسه‌ر " دایڤید پاتریك هۆتۆن " له ژێر ناوی " سایکۆلۆجیای سیاسی " له لایه‌ن وه‌رگێری كورد " حه‌مه ره‌شید " وه‌ك نوێترین به‌رهه‌می خۆی له دوو توێی 413 لاپه‌ره‌دا چاپ و بڵاوكرده‌وه .
كتێبی " سایکۆلۆجیای سیاسی " له 3 ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه كه باس له 2 بابه‌ت ده‌كات ، ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م ته‌رخان كراوه بۆ هه‌ڵوێست ، كه باسكردنه له ڕەفتارخوازی و ئازادی مرۆڤ و سایکۆلۆجیای گوێڕایەڵی و بڕیاردانی بە کۆمەڵ ، ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می بۆ باسكردن له تاكه كه‌س ته‌رخانكراوه ، له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا یشک خراوەتەسەر ژیاننامەی دەروونی و کەسێتی و بیروباوەڕ و مەعریفە و سۆز و هەڵچوون و دەمارناسی .
هه‌رچی ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌م دوایی كتێبه‌كه‌یه ، هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌ی پێشووی به یه‌كه‌و گرێداوه ، لێره‌دا نووسه‌ری كتێب باس له ناوه‌رۆك و كرۆكی كتێبه‌كه ده‌كات ، له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا چەندین پرسی گرنگی سەبارەت بە سایکۆلۆجیای هەڵبژاردن و سایکۆلۆجیای ناسیۆنالیزم و ئەتنیک و کۆمەڵکوژی و سایکۆلۆجیای ڕەگەزپەرستی و تیرۆریزم کردووە ، هه‌روه‌ها باس له سایکۆلۆجیای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ده‌كات .
جگه له‌م 3 ته‌وه‌ره‌یه ، نووسه‌ری كتێبه‌كه سەبارەت بە سایکۆلۆجیای سیاسی کورتەیەکی خستۆتەڕوو ، هه‌روه‌ها نه‌خشه‌یه‌كی بۆ چەمکئامێزی کتێبەکە کردووە ، هاوکات ئەم کتێبە دوو پاشکۆ لە خۆ دەگرێت بۆ وێنەکان و نەخشەکان، کە زیاتر ناوەڕۆکی کتیبەکە بۆ خوێنەر ڕوون دەکەنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.