له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له قه‌زاى شاره‌زوور ڕایده‌گه‌ێنێت ، شەوی ڕابردوو منداڵێك به ناوى محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كه ته‌مه‌نى پێنج ساڵ بووه، به بریندارى گه‌یه‌نراوه‌ته به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، کاتی گەیشتنی بە نەخۆشخانە، منداڵەکە توشی خوێن بەربوون هاتووه ، منداڵەکە بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی سلێمانی کرا بەڵام لە ڕێگەدا گیانی لەدەستداوە.
نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو منداڵە لەلایەن دایکیەوە بە ئۆتۆمبێل لێیدراوە و ئۆتۆمبێلەکە بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.