فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌گه‌ره‌كی گه‌نجان سیتی له‌ئه‌نجامی تیژرۆتنى له‌ڕێگادا شۆفێرێك كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
ڕاشیده‌گه‌ێنێت: له‌ئه‌نجامی كۆنترۆل له‌ده‌ستدانه‌كه خۆی كێشا بهستونێكی كاره‌با و دواتر وه‌ستا، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه شۆفێره‌كه زامداربووه و زیانێكی زۆریش بهرستوونی كارهبایهكهو ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت .
فازل حاجی ڕاشیدهگهێنێتط به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌م شۆفێره دكتۆر پێی ووتوه نابێت شۆفێری بكات، كه‌چی شۆفێری كردووه، له‌وكاته‌ش بوراوه‌ته‌وه له‌هۆش خۆی چووه بۆیه وای به‌سه‌ر هاتووه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.