ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14/12/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی تا ئێستا ماون و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌که تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی ته‌واوكردنی و پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروستی سیاسی له عێراق كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كێشه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی ده‌ستوور گفتوگۆ كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆ له هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیان له پێویستیی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له داعش ڕزگاركراون، كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.