Erbil 12°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 23:43

بزانه‌ بۆچی ئه‌م کچه‌ داوای له‌ پۆلیس کردووه‌ باوکی ده‌ستگیر بکه‌ن

باوكه‌كه‌یان راپێچی بنكه‌ی پۆلیس كردووه‌
کوردستان TV
100%

پوَلیسی هیندستان ده‌ڵێت كچێكی حه‌وت ساڵان له‌ هێندستان داوای له‌ پۆلیس كردووه‌ كه‌ باوكی ده‌ستگیر بكه‌ن، چونكه‌ باوكی به‌ڵێنی پێدابوو ئاوده‌ستێكی بۆ دروست بكات، كه‌چی به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی نه‌بردۆته‌ سه‌ر.

كچه‌كه‌ به‌ پۆلیسی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و نایه‌وێ له‌ چۆڵه‌وانی دابنیشێ و به‌ڵێنی له‌ باوكی وه‌رگرتبوو كه‌ ئاوده‌ستێكی له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ دروست بكات.

پۆلیس ده‌شڵێت: كچه‌كه‌ سوور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ باوكی ده‌ستگیر بكرێت،چونكه‌ فێڵی لێكردووه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیسی هیندستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ باوكه‌كه‌یان راپێچی بنكه‌ی پۆلیس كردووه‌و داوایان له‌ باوك و كچه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندو كۆتایی به‌ كێشه‌كه‌یان بهێنن.

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌ر ملیۆنان خه‌ڵكی هیندستان و بگره‌ ئه‌مریكاش كێشه‌ی بوونی ئاوده‌ستیان هه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.