Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:26

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا داوا له‌ ترەمپ ده‌کات ده‌ستوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆی ئه‌واندا نه‌کات

خوازیارین ئه‌م ره‌فتاره‌ دوولایه‌نه‌ بێت و ئێوه‌ش ره‌چاوی هه‌مان ره‌فتاری ئێمه‌ بكه‌ن
کوردستان TV
100%

دوای ره‌خنه‌گرتن و په‌یامه‌ توانج ئامێزه‌كانی دۆناڵد ترامپ له‌ حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ژان ئیۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ داوای له‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كرد تا ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسادا نه‌كات.

دۆناڵد ترامپ تا ئێستا چه‌ندینجار ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن گرتووه‌ و بزوتنه‌وه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كانی به‌رئه‌نجامی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا وه‌سفكردووه‌.

رۆژی رابردوو ژان ئیۆ لۆدریان له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی: رووی قسه‌م له‌ دۆناڵد ترامپه‌ و ئه‌مه‌ له‌ زمانی سه‌رۆك كۆمار ئیمانوێل ماكرۆنیشه‌وه‌ ده‌گوازمه‌وه‌، ئێمه‌ لایه‌نگیریی و ده‌ستوه‌ردان له‌ مشتومڕی ناوخۆیی ئه‌مریكییه‌كاندا ناكه‌ین، ئێوه‌ش لێگه‌ڕێن كه‌ ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ژیانی خۆمان بكه‌ین.

لۆدریان جه‌ختیشی كرده‌وه‌: مادام ئێمه‌ تێبینیمان نییه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆیی ویلاه‌یه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا، خوازیارین ئه‌م ره‌فتاره‌ دوولایه‌نه‌ بێت و ئێوه‌ش ره‌چاوی هه‌مان ره‌فتاری ئێمه‌ بكه‌ن.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ دوای خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی رۆژی شه‌ممه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ فه‌ڕه‌نسا، دۆناڵد ترامپ له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیبووی: ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر خه‌مباره‌، له‌ سه‌رجه‌م فه‌ڕه‌نسادا ئاڵۆزیی و خۆپیشاندانه‌ و خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ئێمه‌ ترامپمان ده‌وێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.