Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:40

رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌و وڵاتانه‌ ده‌کات که‌ سیسته‌مى مووشه‌کیى ئه‌مریکى له‌ وڵاته‌کانیان جێگیرده‌که‌ن

ده‌یكه‌ینه‌ ئامانج
رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ سیسته‌مى مووشه‌كیى ئه‌مریكى له‌ وڵاته‌كانیان جێگیرده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكى (The Washington Times)، دوێنى چوارشه‌مه‌ 5ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، جه‌نڕال ڤالێرى گیراسیمۆڤ سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسیا رایگه‌یاند: هه‌ر وڵاتێكی نزیك رووسیا میواندارى له‌ سیسته‌مى مووشه‌كى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌ى بكات و دایبمه‌زرێنێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ده‌یكه‌ینه‌ ئامانج.

جه‌نڕال ڤالێرى گیراسیمۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى مووشه‌كیى ئه‌مریكى له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا و نزیك رووسیا مه‌ترسى ده‌خاته‌ سه‌ر ئاسایشى ناوچه‌كه‌.

ڤالێرى هه‌روه‌ها وتى:" ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنامه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پوچه‌ڵ بكرێت و واشنتۆن له‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ بكشێته‌وه‌، ئه‌وا رووسیا بێ ده‌نگ نابێت و بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ناوچه‌كانى ئه‌مریكا ناكاته‌ ئامانج به‌ڵكو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و سیسته‌مى مووشه‌كی مه‌وداى ناوه‌ندى تێدایه‌ ده‌بنه‌ ئامانجى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان".

هاوكات لێدوانه‌كه‌ى جه‌نڕال ڤالێرى گیراسیمۆڤ به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دواى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌مریكا دێت كه‌ رایانگه‌یاند له‌ رێككه‌وتنامه‌ى 1987 له‌سه‌ر مووشه‌كى مه‌وداى ناوه‌ند ده‌كشێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ى 60 ڕۆژ رووسیا پێشێڵكارییه‌كانى نه‌وه‌ستێنێت، هاوكات مۆسكۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌رچى كراوه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌گونجێت.

جێى ئاماژه‌یه‌ جه‌نڕال ڤالێرى گیراسیمۆڤ سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌: سیسته‌مى مووشه‌كیى ئه‌مریكى له‌هه‌ر وڵاتێكى نزیك رووسیا دابنرێت، ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌بنه‌ ئامانجى هێرشى مووشه‌كیى سوپاى رووسیا.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.