Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:25

ئاگربه‌ستی ئابووریی نێوان ئه‌مریکا و چین به‌های نه‌وتی به‌رزکرده‌وه‌

نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 1.55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ سه‌رووی 61 دۆلار
کوردستان TV
100%

به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌های نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ دیت، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ ئابوورییه‌ی نێوان ئه‌مریكا و چین روویدا.

له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا ئه‌مریكا و چین وه‌ك ركابه‌رییه‌ك گومرگی زۆریان له‌سه‌ر كاڵای هاورده‌ی یه‌كتریی داده‌نا و به‌مچه‌شنه‌ جۆرێك له‌ ململانێی ئابووریی له‌نێوانیان درووست ببوو. به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌ی لوتكه‌ی جی 20 بڕیاریاندا ئه‌م ناكۆكییانه‌ی نێوان خۆیان بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ هه‌ڵپه‌سێرن تا دواتر به‌شێوه‌یه‌كی قوڵتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ ئابوورییه‌كان به‌های نه‌وتی سوكی " وێست ته‌كساس " به‌ 3.2 % به‌رزبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ 52.6 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

هه‌ره‌وها به‌های نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 1.55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته‌ سه‌رووی 61 دۆلار.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رپرسان كۆشكی سپیی و په‌كین به‌ ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندیی خۆیان له‌ ئه‌نجامی دانووستانه‌كانی نێوان سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌مریكا و چین، باسیان له‌و ئاگربه‌سته‌ ئابوورییه‌ كرد.

هه‌روه‌ها سارا سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپیی وتوویه‌تیی ترامپ رازیبووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه‌ هیچ گومرگی تازه‌ له‌سه‌ر كاڵاكانی چین دانه‌نێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.