Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:28

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عیراق بنکه‌و باره‌گاکانی داعشی له‌ سوریا بۆردومان کرد

زیاتر له‌ 40 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ كوژران
کوردستان TV
#12
100%

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق چه‌ند گورزێكیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی سوریا له‌ چه‌كدارانی داعش وه‌شاند، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژران.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ ئێف 16ـه‌كانی عێراق زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ قووڵایی خاكی سووریا ئه‌نجامدا، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ كوژران.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق له‌جۆری F16 به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی ورد، جبه‌خانه‌یه‌كی داعشیان له‌ ناوچه‌ی سوسه‌ی سوریا گردوه‌ته‌ ئامانج كه‌ 10 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ و موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تێدابووه‌.

گوتیشی له‌ ناوچه‌ی باغوز، كه‌ باره‌گای فه‌یله‌قی به‌ناو ولایه‌تی فاروق-ی داعشی لێ بووه‌، گورزێكی كاریگه‌ر وه‌شێنراوه‌ و 30 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ و چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیشیان كراونه‌ته‌ ئامانج.

ناوه‌نده‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ گورزه‌ ئاسمانییه‌كان به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق و به‌ په‌رپه‌رشتیی فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ و هه‌ردوو ئامانجه‌كه‌ش به‌ته‌واوی پێكراون و پێگه‌كانی داعش خاپور كراون و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ عیراقییه‌كانیش به‌ سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بنكه‌كانیان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.