ئه‌م كتێبه كه ناوی فه‌لسه‌فه و رێبازی بارزانه، دوای زیاتر له 8 ساڵ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له لایه‌ن ئه‌رده‌لان هورامییهوه ئاماده كراوه.
كتێبێكی لێكۆڵینه‌وه‌ییه و جیاوازتر له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر، بابه‌تی فه‌لسه‌فه و ئایدئۆلۆژیكی هه‌ڵبژاردووه و له نێو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا به تهیروتهسهڵی باس له فه‌لسه‌فه، رێباز و ئایدئۆلۆژیای بارزان و شێخانی بارزان هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته نیشتمانپهروهرانهكانی شێخانی بارزان كراوه.
كتێبه‌كه به شێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پرامیدی، لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی، كۆ كردنه‌وه و ئه‌نجامدانی دیدار و گفتوگۆ ئاماده كراوه.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا زۆر باسی مێژووی نه‌كردووه به‌ڵكو دوای چاوخشاندنێكی كۆرت به جۆگرافیا و هه‌ڵكه‌وتی جۆگرافیایی ده‌ڤه‌ری بارزان، راسته‌وخۆ ده‌ستی به نووسینی فه‌لسه‌فه، ئایدئۆلۆژی، رێباز، ئه‌خلاق، ئاین، و بواره‌كانی دیكه‌ی ئایدئۆلۆژیكی كردووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نووسه‌ر دوای ساڵانێكی دوور و درێژ و خوێندنه‌وه و به‌دواداچوون له به‌رهه‌مه جیاجیاكان كه به زمانه جۆراوجۆره‌كان نووسراون، ده‌ستی به دارشتنی ناوهڕۆك و به‌شه‌كانی ئه‌م كتێبه كردووه.
له كتێبه‌كه‌دا به‌راوردی عه‌لمی و ئاكادهمیكی بۆ رێباز، هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی شێخانی بارزان له بواره جیاجیاكاندا كراوه. كتێبه‌كه له 358 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و دیزاینی به‌رگی كتێبه‌كه‌یش هه‌ڵقووڵاوی هه‌ستی ژینگه پارێزی شێخانی بارزان و گرنگی دانی رێبازی بارزان به ژینهگهپارێزییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.