به‌هۆی سوعبه‌تی سه‌رنشینێكه‌وه، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیر، ماوه‌ی چوار كاتژمێر فڕۆكه‌یه‌ك له گه‌شته‌كه‌ی دواكه‌وت.
دوێنێ كاتژمێر 8:15ی شه‌و فڕۆكه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌دنان مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیره‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ خۆی ئاماده‌كردووه و دوای سه‌ركه‌وتنی سه‌رنشینه‌كان، كارمه‌ندی نێو فڕۆكه‌كه داوا له سه‌رنشینێك به‌ناوی و.د. ده‌كات جانتاكه‌ی باوه‌شی بخاته شوێنی جانتاكان، به‌ڵام سه‌رنشینه‌كه ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی پێیه و ناتوانێت له‌خۆی دووربخاته‌وه.
ده‌سته‌ی فڕۆكهوانیش یه‌كه‌كانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م سه‌رنشینان كه ژماره‌یان 151 سه‌رنشین بووه، داده‌به‌زێنن و فڕۆكه‌كه ده‌گوازنه‌وه بۆ مه‌یدانێكی چۆڵی نێو سنووری فڕۆكه‌خانه‌كه.
یه‌كه ئه‌منییه‌كان به سه‌گی پشكنه‌ر و ئامێری پشكنین ته‌واوی جانتاكانی نێو فڕۆكه‌خانه ده‌پشكنن، به‌ڵام هیچ ماده‌یه‌كی ته‌قینه‌وه به‌دیناكرێت.
دواجار فڕۆكه‌كه كاتژمێر 12:23ی شه‌و گه‌شته‌كه ئه‌نجامده‌دات و و.د. به‌تۆمه‌تی "هه‌ڵبه‌ستنی تاوان و تۆقاندنی خه‌ڵكی ده‌ستبه‌سه‌ركرا".
داواكاری گشتی دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سه‌كه زه‌ڕه‌نگه‌ره و جانتاكه‌ی كه‌لوپه‌لی گرانبه‌های تێدا بووه بۆیه دوورینهخستووهتهوه له‌خۆی و به "سوعبه‌ت" وشه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌كارهێناوه، ئازادی ده‌كات.
و.د. رایگه‌یاندووه كه ته‌نها گاڵته‌یه‌كی كردووه و نه‌یزانیوه بابه‌ته‌كه گهورهدهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.