Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:58

سەرۆک بارزانی: بە ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ خۆشحاڵ بووم

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە
کوردستان TV
#6 #7
100%

به‌رێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامێكدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی، به‌ئازادبوونی ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە زیندانەكانی پەیەدە، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە زیندانەكانی پەیەدە زۆر خۆشحاڵ بووم.

لە ڕاستیدا جێگەی خەباتكاری وەك ئەو دەبوایە زیندانەكانی دوژمن با نەك زیندانی لایەنێكی كوردی.

هیوادارم ئەوە ببێتە دەستپێكێك بۆ ئازادكردنی سەرجەم گیراوانی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە زیندانەكانی پەیەدە دان و هەروەها دۆزینەوەی هەموو ئەو چالاكوانە كوردانەی كە لەوێ بێسەروشوێن بوونە.

ئومێد دەكەم لەمەودوا ڕۆژئاوای كوردستان كرانەوەی سیاسیی بەخۆیەوە ببینێت و چیتر خەڵك و لایەنە سیاسییەكان بەهۆی بیروڕای سیاسی ئازار نەدرێن و زیندانی نەكرێن.

مسعود بارزانی

15ـی 11ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.