كتێبی(ستالینی لاو) له نووسینی نووسه‌ری ناوداری به‌ریتانیا (سیمۆن سیباك مونتیفیۆر) به‌ر له چه‌ند ساڵێك چاپكرا، ئه‌م كتێبه چه‌ندین لایه‌نی ژیانی سه‌ركرده‌ی سۆڤییه‌تی پێشوو( جوزێف ستالین)ی به خوێنه‌ران ناساندووه، كه پێشتر لای كه‌س نه‌زانرابوو.
نووسه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشرا، له‌وانه خه‌ڵاتی(كۆستا)ی ئه‌ده‌ب، نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا پشتی به چه‌ند دیكیۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه به‌ستووه، كه كرملین رێگه‌ی به مۆنتیفیۆر دا بۆ ئاماده‌كردنی كتێبه‌كه‌ی سوودیان لێ ببینێت، وێڕای ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه نووسه‌ر له جیۆرجیای زێدی باب و باپیرانی ستالین ده‌ستی كه‌وتوون.
له كتێبه‌كه‌دا نووسور به تێروته‌سه‌ل باس له ژیاننامه‌ی جوزێف جۆ كاشیڤیلی(جوزێف ستالین) ده‌كات، كه هه‌رزه‌كارێكی حوێن گه‌رم بووه، ئه‌و له‌نێو كۆمه‌ڵه لاوێكدا په‌روه‌رده‌بووه، كه زۆربه‌ی كات له شه‌قام و كووچه و كۆڵانه‌كاندا له شاری(كوری) له پێكداداندا بوون.
كاتێ خوێنه‌ر كتێبه‌كه ده‌خوێنێته‌وه ده‌گاته ئه‌و راستییه‌ی كه باوكی ستالین كه‌سایه‌تییه‌كی دڵڕه‌ق و شه‌ڕانگێز بووه، به تایبه‌تیش كه به‌رده‌وام له مه‌یخانه‌كاندا خه‌ریكی مه‌ی خواردنه‌وه بووه، كتێبه‌كه به شێوه‌یه‌كی سۆزدارانه‌و هه‌ستی ناسكی مرۆییهوهباس له‌وه ده‌كات كه چۆن ئه‌و پیاوه دڵڕه‌ق و سه‌رخۆشه به‌رده‌وام ئازاری ستالینی داوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه دایكێكی زۆری به‌سۆزی هه‌بووه كه باوه‌شی بۆ كردۆته‌وه‌و خۆشه‌ویستی پێ به‌خشیوه، تا ئه‌و كاته‌ی یارمه‌تیی داوه شاری كۆری به‌جێ بهێڵیێت، دواتر له لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌دا خوێنه‌ر به لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ستالین ئاشنا ده‌بێت.
شاعیر‌و گۆرانیبێژ
مۆنتیفیۆر له كتێبه‌كه‌یدا چه‌ن لایه‌نێكی شاردراوه‌ی ژیانی ستالینی له سه‌ره‌تای ژیانیدا وورووژاندووه، به‌تایبه‌تیش كه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا زۆر حه‌زی له گۆرانی بووه، نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات چۆن ستالین به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی كه‌م، له ئاهه‌نگی ژنهێنان و بۆنه ئاینییه‌كاندا گۆرانی گوتووه‌و ده‌نگی زۆر خۆش بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ستالین ته‌نیا خولیای گۆرانی نه‌بووه، به‌ڵكو خوێنه‌رێكی به‌رده‌وانی نووسه‌رو رۆماننوس و شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، له‌وانه چیخۆف و بلزاك و كتێبه‌كانی ئه‌فڵاتون، نووسه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا باسی له‌وه ده‌كات كه ستالین رۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌رگای ژووره‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی داده‌خست و له‌به‌ر رووناكیی مۆم كتێب و ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنده‌وه، ستالین زۆر بایه‌خی به زمانی(ئیسپرانتو)داوه كه زمانێكی درووستكراوی ئه‌وروپی بوو، هاووڵاتییه‌كی ئه‌وروپی له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا دایهێنا، ستالینیش له‌و بڕوایه‌دا بوو كه ده‌بێته زمانی ئایینده، نووسه‌ری كتێبه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ستالین زیاتر ژیاننامه‌و به‌رهه‌مه‌كانی شاعیرانی چه‌پڕه‌وی ده‌خوێنده‌وه وه‌ك پاپلۆنیرۆدا. بۆیه له‌و خهڵوهتهیدا هۆنراوه‌ی كورت كورتی نووسیوه، به‌ڵام نهیداونهته كه‌س یان بڵاوی نه‌كردوونه‌ته‌وه.
گومان و راستی
مۆنتیفیۆر كاتێ ده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی كه تێیدا گۆڕانكاری له ژیان و كه‌سایه‌تیی ستالین دێته پێشه‌وه، پرسیارێك ده‌ورووژێنێت، هه‌ڵه‌ی ئه‌و پیاوه چییه؟ هه‌ر خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و له خۆی ده‌پرسێت تۆ بڵێی چیستالینی سه‌ركرده‌ی كرده دیكتاتۆر؟ ئه‌و هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دوورخرانه‌وه‌ی بۆ تاراوگه‌یه‌كی تاریك و ناخۆش كه ماوه‌یه‌كی زۆر ژیانی تێدا به‌سه‌ربرد، هه‌رچه‌نده نووسور ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خۆی وه‌ستا بووه له خۆشاردنه‌وه، به‌تایبه‌تیش پۆشینی جلوبه‌رگی ئافره‌تان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ش له چنگ پۆلیسی نهێنیی قه‌یسه‌ری رووس رزگاری نه‌بوو، تا دواتر جارێكی دیكه‌ش كه‌وته‌وه به‌ندیخانه، ناخۆشترین قۆناغی ژیانی ستالین له‌و ماوه‌یه‌دا بوو، كاتێ بۆ سێبیریا دوورخرایه‌وه و خستیانه نێو خانوویه‌كی ته‌نگ و تاریك و سارد كه پله‌ی ساردیی گه‌یشته ژێر په‌نجای سه‌دی، هاوكات هۆیه‌كی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیی هه‌بوو به بارودۆخی سیاسی كه ستاین تێیدا ژیا، به‌ر له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی به‌لشه‌فیك له ساڵی 1917، نووسه‌ر له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سهربردهكه ده‌ڵێت: دوو به‌لشه‌فی له كۆس شه‌ش به‌لشه‌فیك له‌نێوانیاندا (ستالین) گه‌یشته په‌رله‌مان (دۆما) له ساڵی1912و له سه‌رده‌می قه‌یسه‌ردا كه بۆ حیسابی پۆلیسی نهێنی كاریان ده‌كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسور ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ستالین له ژۆڕشی 1917دا ته‌نیا پاسه‌وانێكی لینین بووه، له كۆتایی كتێبه‌كه‌یدا مۆنتیفیۆر به‌ره‌و رووی ئه‌و بۆچوونه‌ی رۆژئاوا ده‌وه‌ستێته‌وه كه ستالینیان به شه‌یتان و دڵڕه‌ق و شه‌ڕانگێز له قه‌ڵه‌م داوه و هیچ به‌رزه‌یی و نه‌رمی له دڵدا نه‌بووه، مه‌به‌ستیشیان له‌مه‌دا ئه‌وه بووه كه وێنه‌یه‌كی شێواو به‌رامبه‌ر جوزێف ستالین پیشان بده‌ن له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی هه‌ڵگیرساوی نێوان هه‌ردوو بلۆكی سه‌رمایه‌داری و شیوعیدا، كه له كۆتاییدا سه‌رمایه‌داری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
سوود له‌م بابه‌تانه وه‌رگیراوه:
*ستالین. القیصر الاحمر یعود/ نووسینی ئه‌حمه‌د ناسیفره/فه‌ره‌ج جوبران
*ماڵپه‌ڕی الدستور
سه‌رچاوه/ماڵپه‌ری هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.