هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ناجی سه‌لیمی " ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی هەر زوو بە فیلمە كورتەكانی توانیی وەك سینەماكارێك خۆی بسەلمێنێت ، لەبەر ئەوەی فیلمەكانی هەڵقوڵاوی ناخی كۆمەڵگە بوون و راستگۆیانە ئەو خەمەی لە ناخی هەر تاكێك هەبوو نیشان بدات و وەك خۆی بگوازێتەوە .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌تا به گوتنه‌وه‌ی 2 گۆرانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا " محه‌مه‌دی ماملی " هاته نێو بواری هونه‌ر كه یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی گوتنه‌وه‌ی گۆرانی " ده‌سمالێ ده‌سمالێ " بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده وەك كچە هونەرمەندێكی رۆژهەڵات لە بۆكان و شارەكەی (حەسەن زیرەك) بناسێنن .
سه‌لیمی ئاشكرایده‌كات ، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانییه كه 6 تراك له خۆ ده‌گرێت ، 2 له‌م تراكانه گۆرانی فارسین و چواره‌كه‌ی دیكه كوردین به ناوه‌كانی " دەسماڵێ دەسماڵێ، دەنگی هەناسەكەت، ساقیا، بێ قەرار، شیوەن، چون میروی " ، ئه‌م ئه‌لبوومه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هەبوو لە نێو جەماوەر و عاشقانی موزیك و گۆرانی، بووه هۆی ئه‌وه‌ی " سه‌لیمی " زیاتر په‌ره به هونه‌ره‌كه‌ی بدات .
ناجی سه‌لیمی بەر لەوەی ببێت بە گۆرانیبێژ كاری دەرهێنانی بۆ بەرهەمە سینەماییەكان دەكرد لە رێگەی كۆمپانیاكەیه‌وه كە هەر بە ناوی (ناجی)ـیە ، سه‌لیمی وەك دەرهێنەرێكی سینەمایی تا ئێستا ئامادەی چەندین فیستیڤاڵ بووه لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، چونكە دەیه‌وێت سوود لە چیرۆك و كارە هونەرییەكانی ئەوانیشدا ببینێت و بەراوردێك لە نێوان سینەمای رۆژهەڵات و باشووردا بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.