به‌رپرسێكی پێشووی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق رایگه‌یاند: پێویسته بودجه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند نه‌كرێت پێویسته بگه‌رێته‌وه بۆ حكوومه‌ت پێكهاته‌كه‌ی ده‌ست كاری بكرێت.
له‌م باره‌یه‌وه‌ی فازڵ نه‌بی بریكاری پێشوویی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی گوتی: پێویسته بودجه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند نه‌كرێت پێویسته بگه‌رێته‌وه بۆ حكوومه‌ت پێكهاته‌كه‌ی ده‌ست كاری بكرێت.
فازڵ نه‌بی گوتشی: ئه‌و بودجه‌یه‌ی 2019 ئاماده كرایه كۆپیه‌كه له‌و بودجه‌یه‌ی 2018 ئاماده‌كرایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌داخه‌وه له غیابی كورد ئه‌م بودجه‌یه‌یان به‌م شێوه‌یه دروست كرد.
ئه‌و سه‌دا 17یه له 2005 وه تا 2017 ئه‌مه رێككه‌وتنێك بووه له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا، له‌دوای ده‌ركردنی بریاری نه‌فه‌قاتی حاكیمه سیادی بدرێته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م خاڵه روونه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری ده‌كرێت له عێراق.
ئه‌م سه‌دا 17یه‌ش ده‌بێت سه‌رژمێر كرابا له عێراق، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه واتا هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌یه‌كی له ده‌سته، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی له 17 بۆ سه‌دا 12.67 ده‌كه‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌ده‌ست نییه ، واتا هیچ شتێكیان له ده‌ست نییه بسلمێنن.
نه‌بی گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌یه‌كی له ده‌سته له سه‌دا 12.67 بكه‌یه‌وه سه‌دا 17 ، هه‌ندی خاڵ بودجه‌ی سیادی نییه به‌تایبه‌تی یه‌ك خاڵ زیانێكی زۆری له هه‌رێمی كوردستان داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌بله‌غه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه زیاتر له 12 ترلیۆن و نیو دیناره ئه‌ویش مسته‌حاقاتی كۆمپانیاكانی نه‌وتیه له عێراق ئه‌وه له ساڵانی پێشوو له نه‌فه‌قاتی یاسایی بووه، له هه‌رێمی كوردستانیش كۆمپانیا هه‌یه كار ده‌كه‌ن ده‌بێت مافی ئه‌وانیش دابین بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.