به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له گوندی شوراوی سه‌ر به قه‌زای كفری هاووڵاتییه‌ك برینداربوو.
نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە 10ی تشرینی دووەم له گوندى قه‌ڵای سه‌ر به ناحیه‌ى زنانه لە سنورى قه‌زاى كفرى بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه به سه‌ختى برینداربوو.
هاوڵاتییەكه کوردە و ناوی(هێمن عەلی)ە پیشەی جووتیارە خۆشبه‌ختانه برینه‌كه‌ی سوكه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای كه‌لار كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و بۆمبه له لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌وه دانراوە كه پێشبینی ده‌كرێت داعش بن و له‌و ناوچه‌یه‌دا بونیان هه‌یه.
ناحیەی زنانە لە سنوری قەزای کفریدایەو و هاوسنوره له‌گه‌ڵ خورماتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.