ئایا ھه‌رگیز پرسیوته بۆچی قۆپچه له‌سه‌ر شانی ھه‌ندێ چاكه‌تی زستانه ھه‌یه؟ پێت وایه ته‌نیا بۆ جوانییه ئه‌گه‌ر وابێت تۆ ھه‌ڵه‌یت چونكه ھۆكارێكی مێژوویی ھه‌یه.
كچێكی ئه‌مریكی ھه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی تویتێكی كرد و ھۆكاری دانانی ئه‌و قۆپچهیهی ئاشكراكرد.
فرانشیسكا ھۆرسبێرگی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵان لهكۆمبریا رایگه‌یاندوه دوای پۆستكردنی ئه‌و وێنه‌یه ٨٠ ھه‌زار لایكی به‌ده‌ست ھێناوه و ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ھه‌مان شێوه وه‌ڵامی پرسیارهكهیان نه‌زانیوه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه لهكۆمێنتدا ھۆكاری دانانی دوگمه و قۆپچه‌ی سه‌ر شانی چاكه‌تی ژنانی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ره‌تای به‌كارھێنانی كه‌ده‌ركه‌وتووه پێشتر سه‌ربازه‌كان بهكاریانھێناوه بۆ راگرتنی گولله له‌كاتی جه‌نگدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ناچاربن به‌ده‌ست ھه‌ڵی بگرن.
سه‌رچاوه/ رۆژانه هه‌واڵ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.