وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەگوێرەی پێویستی میلاكی بەردەستمان كارمەند دادەمەزرێنین و هەركەسێك وازبهێنێت لەشوێنی كەسی دیكە دادەمەزرێنین.
ئەمرۆ پێنج شەممە د.ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەڕێوەچوونی سیمینارێك، ڕایگەیاند دوای دەركردنی چەند بڕیارێك لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بەدەرمان، هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوەو لەئێستاشدا لە قۆناغی كۆتایی دروستكردنی دامەزراوەی نیشتیمانی دەرمانداین.
سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندن لە وەزارەتی تەندروستیدا، د.ڕێكەوت رایگەیاند: بەگوێرەی پێویستی و میلاكی بەردەستمان خوازیاران دادەمەزرێنین و بەردەوامیش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا لەهەوڵداین و بەدابینكردنی میلاكیش بۆمان كەسانی دیكە دادەمەزرێنین.
وهزیری تهندروستی گوتشی: لە ئێستادا بەرنامەی لەجیاتی دانانمان بەردەوامەو هەركەسێكیش وازبهێنێت كەسی دیكە لەشوێنەكەی دادەنێین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.