گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ڕووداوێكی هاتووچۆ له ژێر پردێكی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ڕوویدا و له ئه‌نجامدا سایدی شه‌قامێك داخرا.
فازل حاجی ڕاشیگه‌یاندووه: كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ریگای هه‌ولێر - قوشته‌په له‌ژیر پردی شه‌قامی 120مه‌تری فلاتێك كه كۆمه‌لێك ئامێری كۆمپانیای نه‌وتی باركردبوو، به‌هۆی به‌رزی باری فلاتهكه خۆی كیشا به سه‌قفی پرده‌كه، كه له ئه‌نجامدا ئامێره‌كان كه‌وتن و سایدی هاتنی رێگاكه بۆ هه‌ولێر بۆماوه‌یه‌ك داخرا.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: به هۆی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه زیان به‌ر پردی 120 مه‌تری كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.