ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه8-11-2018 سه‌عات 10 به‌یانی له‌نێو پاركی ئازادی شاری سلێمانی سێبه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان به هاوكاری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێكخراوه.
شایانی باسه له هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌زاران پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی هه‌نگ هه‌یه و بڕیاره له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌سه‌دان جۆر له هه‌نگوینی ناوچه‌جیاكان و شاخه‌كانی كوردستان نمایش بكرێت، فێستیڤاڵه‌كه له كاتێكدایه هه‌نگوینی كوردستان به‌یه‌كێك له هه‌ره باشترین جۆره‌كانی هه‌نگوین ناوده‌برێت و ناوبانگێكی زۆری له ناوچه‌كه‌دا په‌یدا كردووه، له‌و بڕه‌ی كه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت زۆرجار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.