به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران له ڕاگهێندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی كه‌وتووه ڕایگه‌یاند: چوار كه‌س هه‌لده‌ستن به ڕفاندنی ئافره‌تێك و دواتر به بێهۆشی له نزیك گوندێك فڕێی ده‌ده‌ن.
له گوندی ناوپردانی قه‌زای چۆمان چوار كه‌س ئافره‌تێكیان ڕفاند ته‌مه‌ن 18 ساڵانیان ڕفاند و دوای ماوه‌یه‌ك به بێهۆشی له نزیك گوندی شێخان به بێهۆشی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پۆلیسی چۆمانه‌وه دۆزرایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه رائید سه‌عدوون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كاتژمێر 11:30 خوله‌كی دوێنێ پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه كه ئافره‌تێكی خه‌ڵكی گوندی ناوپردان، كه ته‌مه‌ن 18 ساڵ و ژنی ماڵه‌وه‌یه، رفێندراوه.
هاودیانی ڕاشیگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی چۆمان له‌گه‌ڵ ئاسایش به كه‌متر له نیو كاتژمێر توانراوه ئافره‌ته‌كه له نزیك گوندی شێخان بدۆزرێته‌وه، كه له‌وێ فڕێدراوه و بێهۆش بووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان و باشبوونی ته‌ندروستی، ئافره‌ته‌كه به پۆلیسی راگه‌یاندووه "له‌لایه‌ن چوار كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه به‌زۆر خراوه‌ته ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه و رفاندوویانه".
ده‌شڵێت: دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی ئافره‌ته‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیش له رووداوه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا نازانرێ هۆكاری رفاندنی چییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.