ن/ نوسینی نه‌وزاد حاجی شوشه
چیرۆك ئه‌و به‌شه گڕنگه‌ی ئه‌ده‌به ،هه‌ر له‌كۆنه‌وه گرنگی چیرۆك له ژیانی ڕۆژانه‌ی تاك ڕۆڵی خۆی بینیوه ، له‌سه‌رده‌می كۆن چیرۆك جێگای تیڤه‌كان و سه‌ته‌لایته‌كانی گردۆته‌وه ، هه‌رئه‌وه‌نده‌شنا زۆڕ جار له مجلیسی و له‌كۆرو كۆبوونه‌وه‌كانی پاشا‌و میرو ئاغا‌كان كه‌سانێك هه‌بوونه‌بۆ گێرانه‌وه‌ی چیرۆك به‌سه‌ر هات كه‌پێیان ده‌ووت(چیرۆك خوان ) یان (چیرۆك گێره‌وه) له‌به‌رده‌م خه‌لك چیرۆكه‌كه‌ی ده‌گێراوه به‌شێوه‌یكی لێهاتوو كه‌ده‌بووه جێگای سه‌رنجی ئاماده‌بووان ، ئه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌گیراوه ده‌بایه‌كه‌سێكی لێهاتوو و زمان‌زان و خاوه‌ن ئیلقایه‌كی لێهاتووبایه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی و نزمی له ده‌نگه‌كان و له‌ڕسته‌كان بكات ، هه‌روه‌ها زۆر جار نواندنی ئه‌نجامده‌دا .
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م گرینگی چیرۆك له باخچه‌كانی منداڵان ، ئاخۆ تاچه‌ند چیرۆك فاكته‌رێكه بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن له پرۆسه‌ی خۆێندن ، به‌رێزان مامۆستایانی قه‌درگڕان پێویسته گرنگێكی زۆر به بابه‌تی چیرۆك له باخچه‌ی منداڵان بدرێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه په‌روه‌رده‌ین ، ڕاسته له‌كۆنه‌وه دایه حاجیه‌كان و بابه حاجییه‌كان چیرۆكی به‌رئاگردانیان بۆ منداڵه‌كان ووتوه ، وه‌لێ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان زۆرجار چیرۆكه‌كان هه‌مووی خورافیات و ترسی و دێ‌و دێوه‌زمه‌بوو كه ده‌بووه هۆكارێك بۆ دڕوست بوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای گۆێگر یان منداڵان ، به‌ڵام له‌ئێستادا چیرۆكه‌كان زیاتر په‌روه‌رده‌ی و ئامۆژگارین ..هه‌رچه‌ند ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وه‌ێت به‌ڵام چیرۆك ڕوڵی خۆی ده‌بینێت و ئاستی به‌رزی كه‌م نابێته‌وه . بۆیه گرنگه مامۆستایان و باوان كاتێك چیرۆك بۆ منداڵه‌كانیان ده‌گێرنه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌م چه‌ند خالَه‌بكه‌ن
یه‌كه‌م- زمانی چیرۆكه‌كه ساده‌بێت.
دوو - له‌گه‌ڵ ئاستی منداڵه‌كه‌بێت.
سێ-- نابێت چیرۆكه‌كه هانده‌ر بێت له لایه‌نی شه‌رانگێزو دژایه‌ت.
چوار - چیرۆكه‌كه واقعی بێت و خواڕفیات نه‌بێت عه‌قلی منداڵه‌كه قبوڵی نه‌كات.
پێنج -، ده‌كرێت چیرۆكه‌كه‌و ڕوداوه‌كان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ بێت.
شه‌ش- چیرۆكێك بێت ناڕاسته‌وخۆ ئامۆژگاریه‌كان بپێكێت.
حه‌وت -، وشه‌و ڕسته‌ی وای تێدانه‌بێت منداڵ لێتێنه‌كات.
هیوا سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووتان
چیرۆك چرایه بۆ مناڵ ده‌یان خاته دونیای خه‌یاڵ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.