جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مه‌ریكی، كه ئێستا له هه‌رێمی فلۆریدا ده‌ژیت، ناوی شاری كه‌ركوكی كردۆته تابڵۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی.
جه‌نه‌راڵێكی ئه‌مه‌ریكی خانه‌نشین كرا‌و، له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك راوێژكار له ریزی پێشمه‌رگه كاری كردوه له شه‌ری دژ به‌رێكخراوی تیرۆرستی داعش ، كه ئێستا له هه‌رێمی فلۆریدا ده‌ژیت ، ناوی شاری كه‌ركوكی كردۆته تابڵۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی .
ماڵه‌په‌ری سۆمه‌ریه نیوز ئاشكرای كردوه، (ئیرنی ئۆدینۆ) جه‌نه‌راڵی ئه‌مه‌ریكی خانه‌نیش كرا‌و له‌لاپه‌ره‌ی تایه‌بتی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك وێنه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی ماری ئۆدینۆ كه‌له‌پاڵ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی وه‌ستاوه بڵاو كردۆته‌وه له‌سه‌ر تابڵۆكه‌ی وێنه‌ی كه‌ركوكی نوسیوه .
ئۆدینۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه بۆ یه‌كێك لهكاندی كۆماریه‌كان بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگرێس گرتوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.