سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە لایەنەکان ناچارن لەگەڵ یەکتر کۆببنەوە.
ئەمڕۆ چوارشهممە 7/11/2018، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی پارتى لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی و هەموو لایەنەکان کۆ دەبێتەوە.
فازڵ میرانی هەروەها رایگەیاند، هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و ناچارن لەگەڵ یەکتر کۆ ببنەوە و چارەسەری کێشەکان بکەن.
رۆژی سێشەممە 6/11/2018، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتنی خۆی ساز کرد و کاندیدە دەرچووەکانی پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد، بەڵام دانیشتنەکە تا رێککەوتنی لایەنەکان، بە کراوەیی هێڵرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.