وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوە و رایگهیاند: ئامانجمان ئەوەیە لەنێو هۆڵی پەرلەماندا بە یەکهەڵوێستی مامەڵە لەگەڵ پرسی بودجەدا بکەین و پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی 2019 تاوتوێ بكەین.
كۆبوونەوەكە لەسەر داوای جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەشیر خەلیل حەداد و ئامانج لێی یەكخستنی هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكانە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2019ـی عێراق، كە لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عێراق خرابووە كارنامەی دانیشتنەكە.
نوێنەرانی كورد پێیانوایە پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2019ـی كەمە و پێویستە یەكهەڵوێست بن، بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكانی دیكەی پەرلەمان ئەگەر هاتوو ئەو بابەتە خرایەوە بەرنامەی كار، ئەوان بە یەكهەڵوێستی داواكارییەكانی كورد لە پرۆژەیاساكە جێبكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.