لە نێو پاركی ئازادی شاری سلێمانی سێیەمین ڤیستیڤاڵی هەنگوین بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی دوو رۆژی ڤیستیڤاڵدا بە سەدان جۆر هەنگوینی كوردستان نمایش دەكرێت,
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، سبەی پێنج شەممە كاتژمێر 10 سەرلەبەیانی لەنێو پاركی ئازادی شاری سلێمانی سێهەمین ڤیستڤاڵی هەنگوین بەڕێوەدەێت كە لەلایەن كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان بە هاوكاری قائیمقامیەتی سلێمانی رێكخراوە ,
لە هەرێمی كوردستان بەهەزاران پرۆژەی گەورەی هەنگ بوونی هەیە و بڕیارە لە ڤیستیڤاڵەكەدا بەسەدان جۆر لە هەنگوینی ناوچەجیاكان و شاخەكانی كوردستان نمایش بكرێت , ڤیستیڤاڵەكە لە كاتێكدایە هەنگوینی كوردستان بەیەكێك لە هەرە باشترین جۆرەكانی هەنگوین ناودەبرێت و ناوبانگێكی زۆری لە ناوچەكەدا پەیدا كردووە , لەو بڕەی كە بەرهەم دەهێندرێت زۆرجار هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەكرێت .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.