مانگی داهاتوو له مه‌راسیمێكدا چواره‌مین شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 هه‌ڵده‌بژێردرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند رۆژێكه ناو نووسین ده‌ستیپێكردووه .
ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین شاجوانی كوردستان دانراوه بریتیین له " كورد بێت ، ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له 30 ساڵیش زیاتر نه‌بێت ، درێژی باڵای كه‌سه‌كه نابێت له مه‌ترێك و 65 سانتیمه‌تر كه‌متر بێت ، پێوسته بروانامه‌یه‌كی هه‌بێت و هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت " ، بۆ ئه‌مساڵ ناو تۆماركردن له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشتر جیاواز ده‌بێت ، ناو تۆماركردنی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی میسس كوردستان به شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌بێت .
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 3 جار مه‌ڕاسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه ، یه‌كه‌مین مه‌راسیم بۆ هه‌ڵبژردنی شاجوانی كوردستان له ساڵی 2012 به‌رێوه‌چوو كه " شێنێ عه‌زیز ئاكۆ" به یه‌كه‌م ده‌رچوو ، هه‌روه‌ها " فێنك محه‌مه‌د " له ساڵی 2013 به دووه‌مین شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و " ژالیا سیروان " به شاجوانی سێیه‌می كوردستان هه‌ڵبژێردرا .
جێی باسه پار ساڵ ( 2017 ) مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌رێوه‌نه‌چوو ، له‌به‌ر ئه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ساڵی 2018 به‌رێوه‌ده‌چێت " ژالیا سیروان " شاجوانی فه‌رمی كوردستان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.