نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6 ى 11 ى 2018 ، دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى سوێند خواردنى په‌رله‌مانتارانى كوردستان ده‌ستى پێكرد
رێڤینگ هروریك كاندیدی دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان وەك بە تەمەنترین کاندیدى ئه‌و خوله سەرۆکایەتی كۆبوونەوەكە دەكات.
ناوبراو وه‌ك بەتەمەنترین ئەندام په‌رله‌مان دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنه‌كه‌ى كرد و له‌ئێستاشدا کاندیدە هەلبژێردراوەکان لیستی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان و شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ نه‌هاتوون بۆ په‌رله‌مان و ئاماده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی پێنجه‌م نه‌بوونه
به‌پێى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ، هه‌ر له په‌رله‌مانتارێك پابه‌ندی ئه‌و ده‌قه‌ی سوێندخواردن نه‌بێت، ده‌بێت سوێنده‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه، هه‌ر كاندیدێكی هه‌ڵبژێردراویش، ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا سوێندی یاسایی بخوات، ئه‌گه‌رنا ئه‌و مافه‌ی نامێنێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ئه‌و دوو سه‌رۆك لیسته ناچنه په‌رله‌مان و كه‌سى دیكه له‌شوێنى خۆیان وه‌ك ئه‌ندام ده‌نێرنه په‌رله‌مان .
نه‌چوونى هه‌ریه‌ك له‌قوباد تاله‌بانى و شاسوار عه‌بدولواحید بۆ په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه ئه‌م دوو سه‌رۆك لیسته له‌كاتى هه‌لمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن چه‌ندین دروشم و به‌لێنیان به‌ده‌نگده‌رانى دا له‌چوونیان بۆ په‌رله‌مان له‌خزمه‌ت ده‌نگده‌رانیان دابن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.