به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئهمرِۆ سێشه‌ممه به‌رێوه‌به‌ری گرتووخانه‌ی عه‌ماره له هه‌وڵێكی تیرۆركردن له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه رزگاری بوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه:چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌سترێژی گولـله‌یان له ئیسماعیل جابری، به‌رێوه‌به‌ری گرتووخانه‌ی عه‌ماره له كاتی تێپه‌ڕبوونی به شه‌قامی قوتابخانه‌كان له ناوه‌ڕاستی شاری میسان كردووه.
سه‌رچاوه راشیگه‌یاندووه، له رووداوه‌كه‌دا ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه‌و به‌رێوه‌به‌ری گرتووخانه‌كه هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یشتووه‌و سه‌لامه‌ته.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، دوا به‌دوای رووداوه‌كه هێزێكی ئه‌منی شوێنه‌كه‌یان گهمارۆداوهو دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له باره‌ی هۆكارو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پشت رووداوهكهدان ، كردۆته‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.