به پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری دراوه‌ته ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان كه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان ئه‌م جۆره ده‌رمانه( Ampiclox vial) به‌كارنه‌هێنین.
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غدا له كه‌رخ و ره‌سافه‌و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و فه‌رمانگه‌ی شاری پزیشكی و فه‌رمانگه‌ی نۆرینگه میللییه‌كان كراوه، داوا ده‌كات ئه‌م جۆره ده‌رمانه( Ampiclox vial) رێگه نه‌درێت به‌كاربێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌م ده‌رمانه‌وه چه‌ند لێكه‌وته‌یه‌كی لابه‌لای لێكه‌وتۆته‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌شڵێت: ده‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه رێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌و له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه هێنراوه‌ته نێو عێراق.
![ktv](/sites/default/files/inline-images/tandrudti.jpg)
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.