فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر وه‌ستانى كرێكاران له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌قامه‌كان شوێنی مه‌ترسیدارن بۆپیادهكان ، كاتێك كۆمه‌لێك كرێكار كهبۆپهیداكردنی هه‌ڵی كار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌وه‌ستن ، ئه‌م وه‌ستانه ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی به‌رده‌وام بۆشێلانیان له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دیارده‌ی وه‌ستانی كرێكاران له ئێستادا له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری له‌زۆر شوێن هه‌یه ، داوا لهلێژنهكانی قایمقامیه‌ت ده‌كه‌ین كه‌وا هاوشێوه‌ی ساڵی حه‌فتاكان كه مه‌یدانی كرێكاران هه‌بوو، شوێنێك دیاری بكه‌ن بۆ وه‌ستانی كرێكاره‌كان به‌مه‌ش ئه‌م دیارده‌یه نامێنێت ومه‌ترسیش ناكه‌ویته سه‌ر گیانی كرێكاره‌كان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.