پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6 ى 11 ى 2018 ، كاندیدانى ده‌رچوو بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خۆن و وه‌ك پهرلهمانتاردهست به‌كار ده‌بن
له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی په‌رله‌مانى كوردستان رێڤینگ هروریك كاندیدی دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان وەك بە تەمەنترین کاندیدى ئه‌و خوله سەرۆکایەتی كۆبوونەوەكە دەكات.
ئه‌مرۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ، بەپێی ماددەی ١١ برگەی یەکەم بەتەمەنترین ئەندام په‌رله‌مان كه‌لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه دوای ئەوەی سوێندی یاسایی دەخوا سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتن داکات. داوا کاندیدە هەلبژژێرداروەکان دەکات سوێندی یاسایی بخۆن.
بەپێ برگەی ٣ لە مادەی ١٢ پەریرەوی ناوخۆی پەرلەمان (سوێندخواردن)ی یاسایی سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن و كاندیده هه‌ڵبژێردراوه‌كان، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
( به‌خودای گه‌وره سوێند ده‌خۆم، كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی خاك و گه‌ل و شكۆ و ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان و سامانی گشتیی بپارێزم و ئه‌ركی ئه‌ندامێتی به‌ڕاستیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێبكه‌م).
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.