Erbil 9°C ھەینی 07 شوبات 23:18

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگه‌رى بۆ ھەرێمی کوردستان نابێت

ھیچ مەترسییەکی بۆ سەر ھەرێمی كوردستان نابێت
کوردستان TV
100%

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان ڕایگەیاند" گەمارۆ ئابووری و سزاكانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، ھیچ مەترسییەکی بۆ سەر ھەرێمی كوردستان نابێت.

مستەفا عەبدوڕەحمان سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان ڕایگەیاند "گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کاریگەری خراپی بۆ ئابووری ھەرێمی کوردستان نابێت، چونکە ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی کوردستان، مێژوویەکی دێرینی ھەیە و تاوەکو ئێستە بەردەوامە".

گوتیشی" پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا ھەیە، ڕۆژانە لەسەر خەتین و تەنانەت ئەوانیش دەڵێن ئێمە بیرمان لەوە نەکردووەتەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئالوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێوەدا بوەستێنین، ھەروەھا ئەمریکا تاوەکو ئێستا بیری لەوە نەکردووەتەوە ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوەستێنێت".

ئاماژەشی بەوەدا كە ئەمریکا پێی باشە ھاوکاری حکومەتەکەی د.عادل عەبدولمەھدی بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، بۆیە بەھیچ شێوەیەک لە کاتی گەمارۆ ئابوورییەکەیدا بۆ سەر ئێران، وا ناكات سنوورەکانی عێراق بەسەر ئێراندا دابخرێن.

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان دووپات كردەوە كە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی گەمارۆکەدا نەتوانێ نەوت بکڕێ یان بیفرۆشێت، ئەوکاتە زیانی پێدەگات، بەڵام ھیچ زیانێکی بۆ هەرێمی كوردستان نابێت.

ئه‌مرۆ دووشەممە ئەمریكا قۆناغی دووەمی سزاكانی بۆ سەر ئێران دەستپێكرد، كە مامەڵەی بازرگانیی نەوت و بانكەكان و كەرتەكانی گواستنەوە دەگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.