Erbil 9°C ھەینی 07 شوبات 22:55

گرنگی ھۆیه‌کانی فێرکردن له‌ قۆناخی بنه‌ڕه‌تی

قۆناخی بنه‌ڕه‌تی قۆناخێكی گرنگی فێركردنه‌
کوردستان TV
100%

ن/ بكركریم حسن

شاعیروفه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی فریدریش شیلر ده‌لێ" ناتوانی ئازادی به‌ده‌ست بھێنێ، ته‌نھا له‌ رێگای فێركردن نه‌بێت".

له‌و ووتاره‌دا ده‌مه‌وێ باسی گرنگی فێركردن بكه‌ین له‌قۆناخی بنه‌ڕه‌تی به‌دیاری كراویش له‌ بازنه‌ی یه‌كه‌م واته‌ له‌ پۆله‌كانی ( ١،٢،٣)له‌ قۆناخی بنه‌ڕه‌تی و كاریگه‌ری ئه‌و فێركردنه‌ له‌ سه‌ر قوتابی گرنگی فێركردنی بێگومان ته‌نھا یه‌ك رێگا نییه‌ كه‌ كاریگه‌ری و باشی ھه‌بێت چه‌نده‌ھا رێگای جۆراوجۆر ھه‌ن و ھۆكاری جۆراوجۆریش ھه‌ن، ھه‌روه‌كو ژینگه‌ی قوتابخانه‌ چه‌ند له‌ باره‌ بۆ ئه‌و فێركردنه‌ ، وه‌ شاره‌زایی و توانای مامۆستا و پرۆگرام و بابه‌تی خوێندنه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كه‌ش تا چه‌ند ئاماده‌یه‌ زانیارییه‌كان و فێركردنه‌كه‌ وه‌ربگرێ و ئاره‌زووی ھه‌یه‌ له‌ فێربوون، جودا له‌وانه‌ش ھۆیه‌كانی فێركردن ھۆكاری سه‌ره‌كین بۆ به‌ده‌ستھێنانی باشتر و خێراتر له‌ فێربوون و رۆڵی مامۆستا له‌ به‌ركارھێنانی ھۆیه‌كانی فێركردن.

بۆیه‌ قۆناخی بنه‌ڕه‌تی قۆناخێكی گرنگی فێركردنه‌ و ھه‌وێنی یه‌كه‌می فێركردنه‌ و پایه‌ی یه‌كه‌می پایه‌كانی فێركردنه‌ و ده‌بێته‌ بنچینه‌ بۆ قوتابییه‌كه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ سه‌ر مامۆستایانی ئه‌و قۆناخه‌ و په‌روه‌رده‌كارانی ئه‌و پۆڵانه‌ زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن و گرنگی زیاتر بده‌ن به‌ فێركردن و فێربوون و په‌روه‌رده‌كردنی قوتابیان كه‌ كاریگه‌ری جێ ده‌ھێلی له‌ سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه‌ و تا ده‌كرێ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌نجامی بده‌ن بۆ فێركردنی قوتابیان دوو دڵ نه‌بن و ویژدانیان ئاسوده‌ بكه‌ن، ھه‌موو رێگاكان و ھۆیه‌كانی فێركردن به‌كاربھێنن بۆ زیاتر و ئاسانتر فێربوونی قوتابیان به‌ تایبه‌تیش به‌كارھێنانی ھۆیه‌كانی فێركردن كه‌ جۆره‌ھا ھۆیه‌كانی دیاری كراو و روون كردنه‌وه‌ و بینین و بیستن ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ جۆره‌ كه‌لوپه‌لێكی فێركردن و په‌روه‌رده‌ بێت و مامۆستا به‌كاری ده‌ھێنێ بۆ باشتر و چاكتركردنی پرۆسه‌ی فێركردن و فێربوون بۆ روون كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و شی كردنه‌وه‌ی بیرو ڕا و ئه‌نجامه‌كان له‌ ھزری قوتابی، بۆیه‌ مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاری سه‌ركه‌وتوو ھۆیه‌كانی فێركردن بۆ قوتابیان دابین و ده‌سته‌به‌رده‌كات و له‌ ناو پۆڵ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ی بۆ قوتابیان به‌كاری ده‌ھێنێ به‌ شێوه‌ی كرداری بۆ راكێشانی سه‌رنج و بیروھۆشی قوتابی و جۆش و خرۆش كردنی وانه‌كه‌ی كه‌ ھۆكارێكی گرنگی سه‌ركه‌وتنی وانه‌كه‌یه‌تی و له‌لایه‌ن قوتابیانیش پێشوازی لێ ده‌كرێ و دڵیان خۆش ده‌بێت و بابه‌ته‌كه‌ش له‌ یاد ناكه‌ن ئامانجه‌كه‌ش به‌ده‌ست ده‌ھێنێ كه‌ فێركردنی قوتابیانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، ھه‌موومان ئه‌وانه‌ی له‌ قۆناخی بنه‌ڕه‌تی ھۆیه‌كانی فێركردنیان به‌كارھێنا بێت بۆ فێربوونمان تا ئێستاش ناوی مامۆستاكه‌ و ناوی بابه‌ته‌كه‌ و پۆڵه‌كه‌ و قوتابخانه‌كه‌مان له‌ یاده‌ دوای ئه‌و ھه‌موو ساڵه‌ كه‌واته‌ جۆش و خرۆش كردنی بابه‌ته‌كه‌ و به‌كارھێنانی ھۆیه‌كانی فێركردن گرنگی و بایه‌خی زۆری ھه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی فێركردن، بێگومان رێكخستنی به‌كارھێنانی ھۆیه‌كانی فێركردن گرنگه‌ نابێ به‌ شێوه‌ی په‌رش و بڵاو به‌كاربێت له‌ كاتی نیشاندان و به‌كارھێنان له‌ ئاسان بۆ گران له‌ تاك بۆ كۆ به‌كار بێت پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووتر ده‌كات كاریگه‌ری خۆی له‌ ناخی قوتابی جێ ده‌ھێلی، بێگومان ھۆیه‌كانی فێركردن جۆراوجۆرن له‌ ھه‌موو بابه‌ته‌كان به‌كارھێنانیان بۆ قوتابیان توانایی و زیره‌كی و شاره‌زایی لای قوتابیان زیاد ده‌كات و ھه‌رده‌م ئاماده‌ ده‌بێت بۆ فێربوون و له‌ ئاماده‌ باشی ته‌واو ده‌بێت و توانای بیركردنه‌وه‌و ووردبینی له‌ تێبینیه‌كان و به‌رده‌وام زانستیانه‌ به‌ دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌گه‌ڕێت ئه‌وه‌ش بێگومان ده‌بێته‌ جۆرێك له‌ جۆره‌ باشه‌كانی فێركردنی باش و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای قوتابیان و وا له‌ قوتابی ده‌كات ئاراسته‌كانی كۆ بكاته‌وه‌ و به‌ره‌وو ئه‌نجامی باش و نوێ. بێگومان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی فێركردنێكی نموونه‌یی به‌ ھه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ و ھه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كرد گرنگه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ھۆیه‌كانی فێركردن بۆ ھه‌موو بابه‌ته‌كان له‌ قۆناخی بنه‌ڕه‌تی دابین بكات له‌ قوتابخانه‌كان مامۆستاكانیش بۆ قوتابییه‌كان روون بكه‌نه‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.