Erbil 12°C ھەینی 07 شوبات 19:11

حه‌ماس و ئیسڕائیل گه‌یشتنه‌ رێککه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ کۆتاییهێنان به‌ کێشه‌کانی نێوانیان

ده‌بێ ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كان و هێرشه‌كانی هه‌ردوو لایه‌نی رابگیرێت
حه‌ماس و ئیسڕائیل گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌كانی نێوانیان
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینییه‌وه‌ گواستییه‌وه‌ كه‌ گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیی و حكومه‌تی ئیسڕائیل گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیی ته‌واو بۆ غه‌ززه‌، سووته‌مه‌نیی و پاره‌ی قه‌ته‌ڕ ده‌گاته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌.

بڕیاریشه‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیی ئیسڕائیلدا له‌ ته‌لئه‌بیب په‌سه‌ند بكرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌ ده‌بێ ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ره‌تی غه‌ززه‌ و هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی هه‌ردووك لایه‌نی حه‌ماس و ئیسڕائیل رابگیرێت. 

دوای ئه‌نجامدانی فه‌رمیی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌سه‌ر ئازادیی ئه‌و سه‌ربازه‌ ئیسڕائیلیانه‌ش گفتوگۆ ده‌كرێت كه‌ حه‌ماس ئه‌وانی وه‌ك دیل لای خۆی راگرتووه‌.

بڕیاریشه‌ له‌ قۆناغه‌كانی دواتردا له‌سه‌ر نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ و كرانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان دانووستان له‌ نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌دا به‌ ئه‌نجام ده‌گات.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.