Erbil 13°C ھەینی 07 شوبات 16:43

له‌راگه‌یاندراوێکدا قایمقامیه‌تی هەولێر زانیاری ورد لەبارەی تەواوبوونی کارەکانی بازاڕی لەنگە دەخاتە ڕوو

وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

قایمقامی ناوەندیی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بە بەردەوامی کار لە بنیاتنانەوەی بازاڕی لەنگەدا دەکرێت، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک دا کارەکانی کۆتایی پێ دێت.

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندیی هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت  بەبەردەوامی کار لە بنیاتنانەوەی بازاڕی لەنگەدا دەکرێت، بەو پێیەی کارەکانی بە باشی بەڕێوە دەچێت لە ماوەی کەمتر لە مانگێکی دیکەدا کارەکانی کۆتایی پێ دێت".

قایمقامی هەولێر، ئاماژە بەوە دەکات، كه‌ لەگەڵ تەواوبوونی سەقفی دوکانەکانی بازاڕەکەدا، بە زووترین کات کارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و چاککردنەوەی شەقامەکانی دەست پێ دەکات.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە چەند لێژنەیەکی ئه‌ندازه‌یی سەرپەرەشتی کارەکان دەکرێت، هەروەها ئیدارە و قایمقامییەت ڕۆژانە لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی بنیاتناوەی بازاڕەکە دەکەن.

ئاماژە بەوەش ده‌كات ، كه‌ سەرەڕای دوکانە سووتاوەکان، خاوەنی ئەو دوکانانەش، کە دوكانه‌كانیان نەسووتاوه‌، داوایانکردووە دووکانەکانیان بۆ نۆژەن بکرێتەوە، گوتیشی: "دوکانە سووتاوەکان بریتین له‌ دوو هەزار 472 دوکان ، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هاوکاری تەواو بۆ چاککردنەوەیان دەکات".

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بازاڕەکە بەشێوازی خۆی دروست دەکرێتەوە، له‌گه‌ڵ چاککردنی هەموو گرفتەکان و حسابکرن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.