له وڵاتی هۆڵه‌ندا پەنابەرێكی ئێزدی به ناوی " وەهاب حەسۆ " به هۆی هه‌ره‌شه‌وه له لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه ، لە پێشبركێی شاجوانی كوڕانی جیهان وازده‌هێنێ و له پێشبركێكه ده‌كشێته‌وه .
وه‌هاب كه په‌نابه‌رێكی ئێزیدی دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندایە ، ئاشكرایده‌كات كە ساڵی رابردوو بەشداریی لە شاجوانی كوڕانی جیهان كردووە ، بەڵام لە رێگەی ناردنی نامەی هەرەشەوە لەلایەن كەسانی نادیارەوە وازی هێناوە و لە دوایین قۆناغەكانی ئەو پێشبەركێیەدا كشاوەتەوە .
وتیشی زۆربەی ئەو نامانەی بۆی هاتوون لەلایەن كەسانی نادیارەوە هەرەشەی كوشتن لە خۆیی و خانەوادەكه‌ی كراوە ، لەبەر ئەوەی خانەوەداكەیشی له عێراقدا دەژین بۆیە لەبەر سەلامەتی ئەوان بڕیاری كشانەوەی له پێشبركێكه داوه .
له ئێستادا " وه‌هاب حه‌سۆ " ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ە ساڵی رابردوودا جگە لەوەی بەشداری لە شاجوانی كوڕانی جیهان كردووە، لە هەمان كاتدا بەشداری لە پێشبەركێیەكی دیكەی هۆڵەندی كردبوو، كە ئەویش پێشبركێكی Benelux كە لە سه‌ر ئاستی هۆڵەندا ناوبانگێكی زۆری هەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.