Erbil 13°C ھەینی 07 شوبات 14:42

لە سۆران گردبوونەوەیەک دژی 48 ملیۆنه‌که‌ی پەرلەمانتاران ساز کرا

گردبوونەوەكه‌ چه‌ند داواكاریان پێشكه‌ش كردووه‌
کوردستان TV
100%

هاووڵاتییانی سۆران، دژ بە بڕینەوەی دار و شێواندنی ژینگە، هەروەها وەرگرتنی 48 ملیۆن دینار، گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.

هەژار ماهیر، سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە و رێكخەری گردبوونەوەكە، بە رایگەیاند: ”ئەمڕۆ یەكشەممە 4/10/2018 دوای وەرگرتنی مۆڵەت بەشێوازێكی مەدەنیانەو هێمنانە، لەبەردەم قایمقامیەتی سۆران، گردبوونەوەیەكمان دژبە دواكەتنی بەشە نەوتی هاووڵاتییانی سۆران و پەنابردنیان بۆ بڕینەوەی دارو دەرخت و وێرانكردنی ژینگەی دەڤەرەكەو وەرگرتنی 48 ملیۆن دیناری پەرلەمانتارانی كوردستان، بەتایبەتی لەو باردۆخەی ئێستای خەڵكی كوردستان، كە فەرمانبەران چەندین مانگە مووچەیان پێنەدراوەو پاشەكەوت كراوە، ساز کرد“.

رێكخەری گردبوونەوەكە، ئەوەشی خستە روو، کە خەڵکی دەڤەرەکە کەمدەرامەتن و نەوتیان پێ ناکڕدرێت، بۆیە روویان لە بڕینەوەی دار کردووە و بەمەش زیانی زۆر بەر ژینگەی دەڤەرەكە دەكەوێت.

ئاماژەشی بەوەش دا، ژمارەیەكی زۆر لە چالاكوانان و هاووڵاتییان ئامادەی گردبوونەوەكە بوون و یاداشتنامەیەكیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد، كە هەرچی زووە نەوتی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی دەڤەری سۆران تەرخان بكرێت، چونكە شوێنەكە لە وەرزی زستان سەخت و بەفراویەو ناكرێت بەم شێوەیە پشتگوێ‌ بخرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.