Erbil 13°C ھەینی 07 شوبات 15:06

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕاگەیاند

‌ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم به‌رزبۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

حكومەتی هەرێمی كوردستان زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی فیشخابوور بۆ  50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ماوەی 18 مانگدا ڕاگەیاند.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی خۆشحاڵی خۆی راگەیاندووە سەبارەت بە هەوڵی کۆمپانیاکانی کارکەر لە مۆڵەتی تاوکێ، کە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی پێشخابوور بۆ رۆژانە زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل نەوت لە ماوەی تەنیا 18 مانگدا.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە هەوڵی کۆمپانیاکانی کارکەر لە كێڵگەی تاوکێ راگەیاند، کە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی فیشخابوور  بۆ  50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ماوەی 18 مانگدا.
 
لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، کە زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی فیشخابوور توانیویەتی قەرەبووی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوکێ بکاتەوە.
 
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ لە مانگی حەوتی ساڵی 2017 دا، رۆژانە 109 هەزار بەرمیل بووە، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ رۆژانە 80 هەزار بەرمیل. ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئێستا لە هەردوو دوو کێڵگەی تاوکێ و فیشخابوور رۆژانە 126 هەزار بەرمیلە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، کە وێستگەیەکی هەناردەکردنی نەوتی لە شێخان دامەزراندووە، کە توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی کوردستان بەرزدەکاتەوە بۆ رۆژانە 900 هەزار بەرمیل.

راشیگەیاندووە، ئێستا رۆژانە 400,000 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکه‌ن.

بۆ بینینی ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:

http://mnr.krg.org/index.php/en/press-releases/605-krg-update-on-oil-production-and-operations

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.