ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماری مانگێكی كردەوە تیرۆریستییەكانی داعشی لە عێراق بڵاو كردەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە هێرشە تیرۆرێستییەكان لە رێی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو لە كەركووك و مووسڵ دووبارە سەری هەڵداوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4\11\2018، ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، لە چەند تویتێکدا، ئاماری مانگێکی هێرشە تیرۆریستییەکانی بڵاو کردەوە، تێدا، ئاماژەی بەوە داوە، کە تۆماری ڕووداوە ئەمنییەکان بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ دەری دەخات، ھێرشە تیرۆرێستییەکان بە رێگەی ئۆیۆمبێلی بۆمبرێژکراوەکان لە کەرکووک و مووسڵ دووبارە سەری ھەڵداوەتەوە، ھەروەھا تیرۆرکردنی موختارەکان و بە ئامانجکردنی وێستگەکانی کارەباش بەردەوامن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە تویتەکانیدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لانی کەم دوو ھێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دژ بە ھاووڵاتییان و ھێزە ئەمنییەکان ئەنجام دراون، دوو ھێرشیش پووچەڵ کراونەتەوە، لە 13\10، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو شەش کەسی بریندارکرد. 23ی مانگ لە گەیارە ھێرشێکی دیکە لانی کەم 10 کەسی کوشت و 30 کەسی دیکەی بریندار کرد.
جگە لەو هێرشانە، ئاماژە بەوەش دراوە، کە لە رێکەوتی 10/2، داعش هێرشێكی چهند قۆڵی بۆ سهر گوندی ڕهبزه له نزیك حهویجه ئهنجام دا و تێیدا موختاری گوندهكهی كوشت، له 10/10ەش، داعش موختاری گوندی جاسمییهی له ماڵهكهی خۆیدا كوشت، دواتر له 20ی هەمان مانگ، تیرۆریستانی داعش موختاری گوندی كهریم داودهی سهر به شارۆچکەی خانهقینیان كوشت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، هەر لەو مانگەدا، لە رێکەوتی 10/17، تیرۆریستانی داعش تاوهرێكی كارهباییان له نزیك گوندی خوزهیفییه تهقاندهوه و بووه هۆی بڕینی كارهبای حهویجه، ڕۆژێك دواتر، بۆمبێكی چینراو ئۆتۆمبێلی پاسهوانێكی پۆلیسی سهر به كۆمپانیای نهوتی باشووری كرده ئامانج له نزیك گوندی مهفتوولی سهر به ڕهشاد و له ئاكامدا پێنج پۆلیس بریندار بوو.
جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە بهدرێژایی مانگی رابردوو، 40 هێرشیش له ڕێگهی بۆمبی چێنراو ئهنجام دراون كه تێیاندا ئۆتۆمبێل، بازگهی پۆلیسی فیدراڵی، بنكهی سهربازی، بارهگا و كهسایهتییهكانی سهر به حهشدی شهعبی و ههروهها هاووڵاتییانیان تێدا كراوهته ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.