د. بەشیر خەلیل جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، رایەكی گشتی لەناو پەرلەمانی عێراق ھەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 بگەڕێندرێتەوە بۆ حكوومەت، بەڵام دوای پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكان بودجەكە دەگەڕێندرێتەوە.
د. بەشیر خەلیل، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: رایەكی گشتی لەنێو پەرلەمان ھەیە بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌رێندرێته‌وه بۆ ئەوەی ھەموار بكرێتەوە، بەڵام سەرەتا پێویستە لیژنە ھەمیشەییەكان دروست بكرێن و پڕۆژەیاساكە ئاڕاستەی لیژنەكان بكرێت و لەسەر پێشنیازی ئەوان بگەڕێندرێتەوە بۆ حكوومەت، چونكە ئەو پڕۆژەیاسایە كەموكوڕیی زۆری تێدایە.
د. بەشیر گوتیشی: وەك فڕاكسیۆنە كوردییەكان ھەمووان تێبینیی زۆریان لەسەر پڕۆژەیاساكە ھەیە، بەڵام پێویستە تێبینییەكان لە رێگەی راپۆرتی لیژنەكانەوە بەرز بكرێنەوە، ئینجا پەرلەمان بیگەڕێنێتەوە بۆ حكوومەت.
د. بەشیر خەلیل باسی لەوەش كرد، حكوومەتی ئێستا چاو بە پڕۆژەیاسای بودجەدا دەخشێنێتەوە، چونكە حكوومەتی پێشوو ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادە كردووە، بۆیە سیاسەتی حكوومەتی ئێستا لەبارەی بودجەوە، جیاوازە لەگەڵ ئەوەی ڕابردوو و بێگومان ھەندێك گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، بەڵام بۆ پشكی ھەرێم پێویستی بە رێككەوتنی سیاسی ھەیە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات زه‌حمه‌ته له دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مان هه‌ر هه‌شت وه‌زیره‌كان په‌سه‌ند بكرێت ، به‌ڵام چه‌ند وه‌زیرێك یه‌كلای ده‌بێته‌وه سوێندی یاسایی ده‌خۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.