هه‌ر یه‌ك له شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه و ئیمارات و به‌حرێن و ئورده‌ن و كوه‌یت به‌شداری له‌و مه‌شقه سه‌ربازییه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن وڵاتی میسره‌وه میوانداری كراوه و ناوی لێ نراوه (ده‌رع عه‌ره‌ب یه‌ك).
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی هێزه چه‌كداره‌كانی میسر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: مه‌شقه هاوبه‌شه‌كه تا 16ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: مه‌شقه هاوبه‌شه‌كه بۆ په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شه له نێوان هێزه به‌شداربووه‌كان و مه‌شقیش له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی سه‌ربازی وه‌ك چه‌كی ده‌ریایی و ئاسمانی و ووشكانی و به‌رگری ئاسمانی ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.