له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ،کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە سەر ڕێگای کفری کەلار نزیک ناحییەی سەرقەڵا ڕوویدا، کە تێیدا ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری ئۆپڵ ڤێکترا و سەنی تەکسی پێکیاندادا
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ڕووداوەکە برینداربوونی (۷) حەوت کەسی لێکەوتەوە کە برینی (۳) سیانیان سەختە و، (٥) پێنج لە بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینی ئۆپڵەکە بوون پێشمەرگەن و بە ئاڕاستەی کەلار هاتوون.
هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە کەلار.
![1](/sites/default/files/inline-images/45276139_1782920635110881_6562661735675723776_n.jpg)
![1](/sites/default/files/inline-images/45488888_1782920471777564_5032523277914865664_n%20%281%29.jpg)
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.