به‌هۆی نه‌بونی لیبڵ و به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچون، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خه‌یاری خۆشكراودا ده‌گرن و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن پۆلیسی رێكاڕی سلێمانی و به‌نوسراوی فه‌رمی بڕی 40 ده‌به‌ی پێنج كیلۆیی خه‌یار خۆشكراو ئاراسته‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كردوه بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست.
وتی؛ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌بازاڕه‌كاندا و به بڕێكی زۆر هه‌بێت و به‌هاوڵاتیان بفرۆشرێت، ناوی كارگه و شوێنه‌كه و ته‌واوی ئه‌وزانیاریانه‌ی پێویسته به‌كارهێنه‌ر بیزانێت و له لیبڵه‌كه‌یدا هه‌بێت، به‌به‌رواری دروستكرن و به‌سه‌رچونه‌كه‌شیه‌وه به‌تایبه‌ت خوارده‌مه‌نیه‌كان.
رونیكرده‌وه؛ ئه‌و خه‌یاره خۆشكراوه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كراوه پشكنینی فیزیایی بۆكراوه، هیچ زانیاریه‌كی به‌سه‌ره‌وه نیه‌و ته‌نانه‌ت له ده‌فری دوباره به‌كارهاتووی پلاستیكی خه‌یاره‌كه خۆشكراوه و له‌كاتی ئاماده‌كردنه‌كه‌شیدا ره‌چاوی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌كراوه و نازانرێت به‌چ شێوازێك دروستكراوه.
وتیشی؛ بڕی خه‌یاره خۆشكراوه‌كه زیاتر له دوسه‌د كیلۆگرامه و به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.